ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

زیدان: پاڵپشتی تەواوم بۆ یانەکەی ناو دڵم پیشان دەدەم

یاریگا- زینەدین زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی ڕیاڵ بێتیسی قۆستەوه بۆ پیشاندانی سۆز و پاڵپشتی خۆی بۆ یانەی بۆردۆ کە لە ساڵی 1992-1996 وەک دووەم وێستگەی پیشگەرێتی درێسی ئەو یانەیەی پۆشی بوو.

یانە فەڕەنسییەکە بە بارودۆخێکی سەختی وەرزشی و داراییدا تێدەپەڕێت و لە لێواری مایەپووچبووندایه پاش ئەوەی کۆمپانیای King Streetی کە خاوەنداریی دەکرد، دەستی لێ هەڵگرت. ئێستا یانەکە پێنج خاڵ لە ناوچەی دابەزینەوە دوورە.

زیدان لەو بارەیەوە وتی: “بارودۆخەکە خۆش نییە، هیوادارم داتەپینی کارگێڕیی نەبێت. هیواداریشم ئەوەی پێویستە لەنێو یارگا ئەنجامی بدەن لەپێناو مانەوە لە خولی فەڕەنسی. دۆخەکە ئاڵۆزە. وەک یاریزانێکی ێشووتری بۆردۆ، ئەو یانەیە زۆر شتی بە من بەخشیوە. لەگەڵ خەڵکانێکی ئەوێ قسەم کردووە و خوازیارم هەرچی زووە لە هەموو ڕوویەکەوە بارودۆخەکەیان بەرەو پێشەوە بچێت. پاڵپشتی تەواویش لە منەوە بۆ ئەم یانەیەی ناو دڵم، هەمیشە لە پشتیان دەبم.”

بەپێی سەرچاوە جیاوازەکان، چاوەڕێ دەکرێت کورتهێنانی بووجەی بۆردۆ تا کۆتایی وەرز خۆی بدا لە 80 ملیۆن یۆرۆ و لە ئەگەری نەدۆزینەوەی وەبەرهێنی نوێ بۆ خاوەندارێتی کردنی، ئەوا مایەپووچبوونی یانەکە ڕادەگەیەندرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button