ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

ئەستێرەیەكی مانچێستەر سیتی هێرش دەكاتە سەر یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا

یاریگا-

ئیلكای گوندۆگانی ئەڵمانی و. ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی هێرش دەكاتە سەر یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا دوای كۆتا بڕیارەكانی.

پێشتر یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە بڕیارێكدا كە وا بڕیارە لە ساڵی 2024ەوە دەست بە كار بێت ، بڕیاریدا بە زیادكردنی یاری قۆناغی كۆمەڵاكان بۆ 10یاری كە ئێستا شەش یاری دەكرێت لە قۆناغی كۆمەڵەكاندا.

لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر گوندۆگان نووسیوویەتی: لەگەڵ هەموو ڕووداوەكانی خولی سوپەری ئەوروپا ، ئایا دەتوانین قسە بكەین سەبارەت بە شێوازی نوێی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا؟ یاری زیاتر و زیاتر و زیاتر ، كەس بیری لە ئیمەی یاریزانان كردووەتەوە؟ شیوازی نوێی خولی یانە پاڵەوانەكان تەنها كەمتر لەدوو خراپەكارییە بە بەراورد بە خولی سوپەری ئەوروپا.

هەروەها ووتیشی: خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئێستا زۆر نایاب كار دەكات ، ئەوەش هۆكارە بۆ ئەوەی یەكەم پاڵەوانیەتیە ئەوەندە هاندەری هەبێت لە جیهاندا ،بۆ ئێمەی یاریزانان و هاندەرانیش.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button