ئینگلتەرا

تۆتنهام گفتوگۆکانی لەگەڵ یەکەم راهێنەر دەستپێکرد

یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز پەیوەندی بە ماوریزیۆ ساریۆ کردووە بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی خۆزێ مۆرینهۆ.

لەم هەفتەیەدا مۆرینهۆ لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە و سپێرز بەدوای راهێنەرێکی بە ئەزمووندا دەگەڕێت.  بەگوێرەی رۆژنامەی سەن، ئەو یانەیە پەیوەندی بە ساری راهێنەری پێشووی یانەکانی ناپۆلی، چێڵسی و یوڤێنتۆس کردووە.

ساری لە مانگی هەشتەوە بێ کارە پاش دوورخستنەوەی لە ئەرکەکەی لەلایەن یوڤێنتۆسەوە. وابڕیارە رایان مەیسنی یاریدەدەری کاتی ئێستا تاوەکو کۆتایی وەرز بمێنێتەوە و ساری لە هاویندا دەست بەکاربێت. رایان تەمەنی ٢٩ ساڵە و دوێنێ بووە لاوترین راهێنەری مێژووی پریمەرلیگ!

لەباری سەرنەگرتنی ساری دا،  جولیان نایجڵسمان، ئێدی هاو، برێندان رۆجەرز لە دیارترین کاندیدەکانی دیکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button