ئهوروپا
بەپەلە: سوپەرلیگ بەیاننامەی فەرمی بڵاو کردەوە
یاریگا- لە سەروبەندی کشانەوەی یانە بەشداربووەکانی سوپەر لیگی ئەورووپا دوای هەڕەشەکانی یوفا و فیفا، خولە ڕاگەیەندراوەکە بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاو کردەوە.
لە گرنگترین بەشی بەیاننمامەکەدا هاتووە کە:
٭ دۆخی ئێستای تۆپی پێی ئەورووپا پێویستی بە گۆڕانکارییە و ئەو سیستەمەی ئێستا کەڵکی نییە
٭ یانە ئینگلیزییەکان لەژێر فشاردا کشانەوە
٭ سەرەڕای ئەوەش، هێشتا باوەڕمان وایە خولە پێسنیازکراوەکەی ئێمە بەتەواوەتی یەک دەگرێتەوە لەگەڵ یاسا و ڕێساکانی تۆپی پێی ئەورووپا
٭ گونجاوترین هەنگاوەکان لەبەرچاو دەگرین بۆ دووبارە داڕشتنەوەی پرۆژەکە
The Super League announces that they are reconsidering the appropriate steps, in order to reshape the project. pic.twitter.com/qIEvoULFyk
— ESPN FC (@ESPNFC) April 20, 2021