ئه‌وروپائیتاڵیا

دۆنارۆما وەرزی داهاتوو ئەیسی میلان جێدێڵێت

یاریگا
جیان لویجی دۆنارۆما، گۆڵپارێزە لاوەکەی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بریاریداوە وەرزی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی یۆڤێنتۆسەوە بکات.

ماڵپەری Top Calcio24 ئاشکرای کردووە کە یانەی یۆڤێنتۆس لەگەڵ گۆڵپارێزە لاوەکەی رۆسێنەری گەیشتووەتە رێکەوتن و وەرزی داهاتوو درێسی یانەکەیان لەبەر دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش خانمە پیرەکە ئامادەیە ساڵانە 9.5 ملیۆن یۆرۆ وەکو موچە پێشکەشی بکات و هەروەها 20 ملیۆن یۆرۆش وەکو پاداشت پێشکەش بە مینۆ رایۆلا بەرێوەبەری کارەکانی و باوکی ئەو یاریزانە دەکات.

دۆنارۆما لە ساڵی 2015ـەوە یاری بۆ ئەیسی میلان دەکات و تاوەکو ساڵی مانگی شەشی ئەمساڵ گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و تاوەکو ئێستاش ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە،

بابەتی زیاتر

Back to top button