ئینگلتەرا

یەكەم لێدوانی تۆخێل دوای بەشداریكردنی چێلسی لە خولی سوپەری ئەوروپی

یاریگا- 

تۆماس تۆخێل ڕاهێنەری یانەی چێلسی ئینگلیزی متمانەی بە یانەكەی هەیە كە بڕیارە ڕاستەكان دەدات بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوە بڕوات.

چێڵسی یەكێكە لەو یانانەی كە بەشداری لە خولی سوپەری ئەوروپی كردووە.

تۆخێل لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر برایتۆن ووتی: من تەنها دوێنێ ئەوەم زانیوە ، من هاتووم بۆ ئێرە تا لە بەهێزترین خولەكان كیبڕكێ بكەم لەبەر ئەوەش ڕازی بوو بە ڕاهێنەرایەتیكردنی چێڵسی.

هەروەها ووتیشی: خۆتان دەزانن كە وا باشترە خۆمان بەو شتانەوە سەرقال نەكەین ، متمانەم بە یانەكەم هەیە بۆ ئەوەی بڕیارە ڕاستەكان بدات ، وەك دیارە من و یاریزانەكان بەشداری ناكەین لەو بڕیارانەدا ، كاری من ڕاهێنەرایەتیكردنە بە یاریزانەكان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button