ئینگلتەرا

تێچووی دوورخستنەوەی مۆرینهۆ لەسەر تۆتنهام

یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز ئەمڕۆ بڕیاری دوورخستنەوەی خۆزێ مۆرینهۆی راهێنەری یانەکەی راگەیاند بەڵام  باجێکی گەورەی ئەو بڕیارە دەدەن.

بەگوێرەی ئیندیپێندت، لە گرێبەستی نێوانیاندا هاتووە بەپێی ئەو ماوەیەی لە گرێبەستەکە ماوە، دەبێت تۆتنهام بڕی ١٥ ملیۆن پاوەند بداتە مۆرینهۆ بەرامبەر بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی.

سێهەم جاری دوای یەکە خۆزێ بەر لە کۆتایی وەرز لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە  و تا دێت گومانی زیاتر لەسەر توانا و پلانە تەکتیکییەکانی دروست دەبێت.

بڕیاری دوورخستنەوەشی بەر لە تەنها شەش رۆژە پێش یاری کۆتایی جامی خولی ئینگلیزی.

بابەتی زیاتر

Back to top button