ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

یوێفا سەرقاڵی سکاڵایەکی گەورەیە

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا سەرقاڵی ئەوەیە سکاڵایەکی گەورە و مێژوویی بەرامبەر ئەو یانانە تۆمار بکات، کە بیرۆکەی خولی سوپەری ئەوروپایان داڕشتووە.

رۆژنامەی لاگازێتادلۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی راگەیاندنی خولی سوپەری ئەوروپا، یوێفا بە هەموو شێوەیەک دژایەتی خۆی بۆ ئەم پاڵەوانتیە راگەیاندووە و بە هیچ شێوەیەکیش ئامادەنیە بچێتە ژێر فشارەکانی ئەو کەسانەی بیرۆکەکەیان داڕشتووە و لە هەوڵی ئەوەشدان سکاڵایەک بەبڕی 60 ملیارد یۆرۆ بەرامبەر ئەو یانانە تۆمار بکەن، کە پاڵپشتی ئەو خولە دەکەن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە تاوەکو ئێستا چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا بریاری بەشداری کردنیان لەم خولە راگەیاندووە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەفەرمی کاردانەوەیان نەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button