ئیسپانیا

خواکین سانچێز ژمارەیەکی چاڤی هێرناندێزی یەکسان کردەوە

Korek Telecom

یاریگا- خواکین هێرناندێز سەرەڕای زۆری تەمەنی، ژمارەی گەورەی بە ناوی خۆیەوە تۆما کرد لە میانی ڕکابەرەکانی هەفتەی 32ی خولی ئیسپانی.

یاریزانە ئیسپانییەکە لەم یارییەی ئەمشەویاندا بەرامبەر ڤالانسیا کە 2-2 کۆتایی هات، توانی ئەسیستێک بکات و بگاتەوە بە ژمارەیەکی چاڤی هێرناندێزی ئەفسانەی بارسێلۆنا وەک سێیەم گۆڵ دروستکارانی ئەم سەدەیەی خولی ئیسپانی کە هەردوکیان لە ئێستادا خاوەنی 94 ئەسیستن.

بەگوێرەی تۆڕی ئۆپتا کە ئامارەکەی بڵاو کردۆتەوە، تەنها لیۆنێل مێسی (191) و دانی ئالڤێس (101) یەکی بە ئەسیست لەپێش ئەو دووانەوە دێن.

بۆ زانین، خواکین سێ مانگیتر تەمەنی 40 ساڵ و زیاتر له 20 ساڵ ئەزموونی یاریکردنی لە لالیگادا هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!