ئه‌ڵمانیا

ساڵحەمیدزچ کێ یە؟ کێشەی لەگەڵ هانس فلیک چیە؟

Korek Telecom

یاریگا- 

لە کۆتایی ئەم وەرزە هانس فلیک راهێنەری یانەی بایرن میونخ دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت و یانەکەجێدەهێڵێت بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ سالحەمیدزچ.

حەسەن ساڵحەمیدزچ بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن میونخە، دوای وازهینانی سامەر ئەم پۆستەی لە ساڵی ٢٠١٧ دا وەرگرت.

ساڵحەمیدزچ لە ساڵی ١٩٩٨ تا ٢٠٠٧ لە بایرن میونخ یاری کردوەو دواتر بۆ ٤ وەرز لە یۆڤانتۆس بوو، هەروەها لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بۆسنە و هۆرزۆگۆڤین لە ١٩٩٦ تا ٢٠٠٦ یاریکردوە.

ئەو کاتەی پۆستی بەڕێوەبەری وەرزشی وەرگرت، کارل هانز رۆمەنیگە وتی: حەسەن کەسێکی بە تواناو زیرەکەو ئەندامێکی یانەکەیەو زیرەکانە ئیشەکەی خۆی دەزانێت و ئەوەش هاوکاری دەکات کە پێنج زمان دەزانێت.

لە ناوەڕاستی وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠ دا کۆڤاج لە راهێنەری بایرن دورخرایەوەو هانس فلیک بوە راهێنەری یەکەم، ئەو وەرزە کۆتایی هات کە بایرن هەموو نازناوەکانی بەدەستهێنا، دواتر لە گواستنەوەی یاریزاناندا کێشە دروستبوو، هانس فلیک بە رۆیشتنی چەند یاریزانێکی باش و نەهێنانی جێگرەوە نارازی بوو.

بەگشتی بڕیارەکانی بەڕیوەبەری وەرزشی بایرن و راهێنەرەکە بەردەوام کێشەی لێ دروستبو، دواین جار لەسەر بۆندی بواتینگ بوو، کاتێک هانس فلیک داوای کردبوو بۆندەکەی بۆ ساڵێکیکە درێژبکەنەوە، بەڵام یانەکە بە پێچەوانەی ئەوەوە کۆتایی ئەم وەرزە دەستبەرداری دەبن.

لەم کاتی نارەزایەتیانەدا پۆستی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دوای جامی ئەوروپا بۆ هانس فلیک هاتە پێشەوە بۆیە بڕیاریداوە لە کێشەکانی بایرن بێتە دەرەوەو لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کاربکات کە دورە لە بەڕێوەبەری وەرزشی و کەسیتر لەسەرو ئەمەوە بڕیار نادات و پێشتر خۆی لە هەڵبژاردەکە کاری کردوە لە کاتی بەدەستهێنانی جامی جیهانی ٢٠١٤ دا.

ئەوەی بۆ بایرن میونخیش قورسە دۆزینەودی جێگرەوەی هانس فلیکە، باس لە جولیان ناگلیزمان دەکرێت! بەڵام لایپزیگ ئامادەنیە دەستبەرداری بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!