ئیسپانیا
بەپەلە: ئەستێرەیەكی دیكەی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەی خیتافی دوورخرایەوە
یاریگا-
نەهامەتیە یەك لە دوای یەكەكانی ڕیاڵ مەدرید بەردەوامی هەیە دوای ئەوەی ئەستێرەیەكی دیكەی یانەكە بۆ یاریەكەیان بەرامبەر خیتافی دوورخرایەوە.
كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند: فیدریكۆ ڤالڤێردی لە كەرەنتیندایە دوای ئەوەی تێكەڵی كەسێك بوو كە هەلگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە ، سەرەڕای ئەوەی یاریزانەكە سەرجەم پشكنینەكانی نەرینی بووە.
بەوەش یاریزانەكە بۆ یاری بەرامبەر خیتافی دوورخرایەوە.
شایەنی باسە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 10 بە كاتی كوردستان ڕیاڵ مەدرید دەبیتە میوانی خیتافی لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 33ی خولی ئیسپانیا.