ئیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر خیتافی

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر خیتافی.

ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 10 بە كاتی كوردستان خیتافی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڕیاڵ مەدرید دەكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 33ی خولی ئیسپانیا.

بۆ ئەم یاریە زێدان بە بێ ئەم یاریزانانەی( میندی ، ڤاسكێز ، ڕامۆس ، ڤاران ، كارڤاخال ، هازارد ، كاسیمیرۆ ، ناچۆ) ڕوووبەڕووی خیتافی دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید بە پێی ڕۆژنامەی ئاس:

گۆڵپارێز: كۆرتوا

هێڵی بەرگری: ئۆدریۆزۆلا ، میلیتاو ، چوست ، مارسێلۆ

هێڵی ناوەند: مۆدریچ ، ڤالڤێردی ،كرۆس

هێڵی هێرشبردن: ئەسینسیۆ ، بێنزیما ، ڤینیسیۆس

بابەتی زیاتر

Back to top button