ئیسپانیا

لاپۆرتا: جامی شا دەستپێكی نازناوەكانمانە

یاریگا-

خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەی نازناوی جامی شای ئیسپانیا.

بارسێلۆنا توانی بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە ئەتلەتیك بلباو بباتەوە لە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا و توانی جامەكە بباتەوە.

لە لێدوانیدا كە ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە لاپۆرتا ووتی: شتی زۆر ماوە كە بیبەینەوە ، ئەمڕۆ ئەنجامماندا ، یاریەكی كۆتایی خۆش بوو بەرامبەر یانەیەكی گەورە ، یاریزانەكان پێوویستیان بەم نازناوە هەبوو ، ئێمە هەموو دڵخۆشین.

هەروەها ووتیشی: جامی شا یەكەم نازناو دەبێت بۆ بەدەستهێنانی كۆمەلێك نازناوی دیكە.

سەبارەت بە میسی ووتی: ئەو باشترینی جیهانە لەو باوەڕەدام كە دەمێنێتەوە ، ئەوەی لە تواناماندا بێت دەیكەین بۆ مانەوەی ، بینیمان كە چۆن هاوكاری یانەكە دەكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button