ئینگلتەرا

ستێرلینگ ناوەڕۆکی مشتومڕە گەرمەکەی لەگەڵ گواردیۆلا ئاشکرادەکات

یاریگا-شەوی رابردوو مانچێستەر سیتی بوو بە یەکەم یانەی ئینگلتەرا هەر سێ ناسناوە فەرمییەکەی وڵاتەکەی بباتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی لە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرادا بە ئەنجامی ٦-٠ یاری کۆتاییان لە واتفۆرد بردەوە.

لە کاتی ئاهەنگگێڕانەکاندا گواردیۆلا بینرا بە توندی قسەی بۆ ستێرلینگ دەکرد، دواتر ئەستێرە لاوەکە هۆکارەکەی ئاشکراکرد و وتی “شتێکی وەهانەبوو، تەنها پێی وتم ستێرلینگ گۆڵ مەدزە و نەدەبوو گۆڵی یەکەمی خیسوس بدزیت”.

لەگەڵ ئەوەی ستێرلینگ دوو گۆڵی تۆمارکرد بەڵام یەکێک لە گۆڵەکانی لەلایەن گابریێل خیسوسەوە تۆمارکرا و لەسەر هێڵ رەحیم پێی لە تۆپەکە دا.

بەم ناسناوە ستیزن لەم وەرزەدا تەنها خولی پاڵەوانەکانی لەدەستدا و سەرجەم ناسناوە فەرمییەکانی دیکەی چنییەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button