ئیتاڵیاگرنگترین

رەنگە فیفا و یوفا کۆتایی بە کاروانی یاریکردنی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج بهێنن

یاریگا-زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج یاساکانی یەکێتی تۆپی پێی جیهانی شکاندووە و ئەگەری ئەوە هەیە بۆ سێ ساڵ سڕبکرێت، بەوەش کۆتایی بە کاروانی یاریکردنی دێت.

بەگوێرەی راپۆرتێکی ئافتۆنبلادێت ی سویدی، زڵاتان  لەرێگەی کۆمپانیاکەی خۆیەوە بە ناوی (ئەننۆون ئەی بی)  ١٠٪ی کۆمپانیا بێساردی کڕیوەتەوە بۆ گرەوکردن، وە چوارەم گەورەترین خاوەن پشکە ئەمە لە کاتێکدا یاساکانی ئەورووپا و جیهانیش بەروونی باس لەوە دەکەن هیچ یاریزانێک بۆی نیە گرەو یاخود کاری بازرگانی بکات لەگەڵ کۆمپانیاکانی گەرەوکردن.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، بەرپرسانی تۆپی پێی سوید ماوەی سێ ساڵە ئاگاداری ئەم کارەن و یەکێک بووە لە هۆکارەکانیش بۆ بانگهێشتنەکردنی زڵاتان بۆ جامی جیهانی ٢٠١٨.

ئەگەری سڕکردنی ئەو یاریزانە لەکاتێکدایە و ئێستا تەمەنی ٣٩ ساڵە و تازە گەڕاوەتەوە ریزەکانی هەڵبژاردەی سوید.

بابەتی زیاتر

Back to top button