ئیسپانیا

پێرێز ڕامۆس شۆك دەكات

یاریگا- 

فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی سێرجیۆ ڕامۆسی كاپتنی یانەكەی شۆك كرد سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

ڕامۆس ڕەتیكردەوە موچەكەی كەم بكاتەوە لە گرێبەستە نوێیەكەیدا دوای ئەوەی سەرجەم یاریزانەكانی ڕیاڵ مەدرید ڕازیبوون بە لێبڕینی %10ی موچەكانیان بەهۆی قەیرانەكانی یانەكانەوە كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە سەریهەڵداوە.

بەرنامەی(چیرینگیتۆ)ی بەناوبانگی ئیسپانی گفتوگۆیەكی نێوان پێرێزی سەرۆك و ڕامۆسی كاپتن بڵاوكردەوە لە كۆتا كۆبوونەوەیان سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

دوای ئەوەی ڕامۆس كۆتا ئۆفەرەكانی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ڕەتكردەوە پێرێز پێی ووت: ” زۆر باشە ، ئێمە وەرزی داهاتوو بە بێ تۆ پلان دائەنێین ، ئەوەت پێنادەین كە خەونی پێوە دەبینیت ”.

ڕامۆسیش وەڵام دەداتەوە و دەڵێت ” كەواتە ئەوە ئەنجام بدە سەرۆك ”.

شایەنی باسە گرێبەستەكەی ڕامۆس لەگەل ڕیاڵ مەدرید لە كۆتایی وەرز بەسەردەچێت و تا ئێستا گرێبەستەكەی نوێ نەكردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button