چامپیۆنزلیگ

یاریزانێكی بایرن: هیوادارم پاریس نازناوەكە بباتەوە

یاریگا-

بنیامین پاڤاردی فەڕەنسی و یاریزانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی هیوادەرە پاریس سان جێرمان نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بباتەوە.

پاریس سان جێرمان توانی بایرن میونشنی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو بكاتە دەرەوەی پاڵەوانیەتیەكە و خۆی بگەیەنێتە یاری پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە لێدوانەكانی دوای یاریەكەیان پاڤارد ووتی: یاریەكی بەهێز و سەخت بوو ، پاریس هەلی زۆریان لەدەستدا ، هەمان هاوشێوەی ئێمە كە هەلی ئاسانمان نەدەكرد.

هەروەها ووتیشی: ئێستا پاریس شایەنی بردنەوەی نازناوەكەیە ، من وەك فەڕەنسیەك ، هیوادارم پاریس سان جێرمان نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای ئەم وەرزە بباتەوە.

شایەنی باسە یانە فەڕەنسیەكە لە یاری پێش كۆتایی چاوەڕوانی براوەی نێوان بروسیا دۆرتمۆند و مانچێستەر سیتی دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button