ئه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نسا

مارکینیۆس نزیکەی دوو هەفتەی دیکە بەردەست نابێت

یاریگا-
مارکینیۆس بەرگریکاری بەڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا نزیکەی 12 رۆژی دیکە لە یاریگاکان دوور دەبێت و دوای ئەم ماوەیەش دەتوانێت دەست بە یاری بکاتەوە.

رادیۆی مۆنتیکارلۆی فەرەنسی بڵاویکردەوە بەرگریکارەکەی شازادەکان ئەمشەو بەرامبەر بایرن میونشن لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەهۆی پێکانەکەی بەشدار نابێت، هەروەها ئەو یاریزانە دوو یاری داهاتووی یانەکەی لە خولی فەرەنسا و یارییەکەی جامی ئەم وڵاتەش بێ بەش دەبێت و ئەگەر یانەکەی بلێتی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەدەست بێنێت، ئەو کات دەتوانێت بەشداری ئەو دوو یارییە بکات.

مارکینیۆس لە یاری چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بایرن میونشن تووشی پێکان بوو، کە لەم یارییەدا توانی یەکێک لە سێ گۆڵەکەی یانەکەی تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button