ئیتاڵیا

پیرلۆ: ١٠/٦ دەدەم بە خۆم

یاریگا-ئەندریە پیرلۆ هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی خۆی دەکات لەم وەرزەدا و پێی وایە دەبێت زیاتر ئەنجام بدات.

راهێنەرەکەی یوڤێنتۆس لە خولی پاڵەوانەکان ماڵئاواییی کردووە و چانسی بەدەستهێنانی خولی ئیتاڵی زۆر لاوازە. سەبارەت بە کارەکانی لە یەکەم وەرزیدا وتی “لەم وەرزەدا تا ئێستا ٦ دەدەم بە خۆم لە ١٠، دەشزانم دەبێت زیاتر ئەنجام بدەم و لەوە باشتربم. کاتێک شتەکان بە باشی ناڕۆن هەمیشە راهێنەر بەرپرسیاری یەکەمە”.

یۆڤی خاوەنی ٦٢ خاڵە و ١٢ خاڵ لەدوای ئینتەری پێشەنگە، ئەمەش بە هەشت هەفتە بەر لە کۆتایی هاتنی خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button