ئیسپانیا

کومان هێرشدەکاتەوە سەر ناوبژیوان

یاریگا-رۆناڵد کومان راهێنەری یانەی بارسێلۆنا لە پێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر پەیامێک لەسەر یارییەکەی شەوی رابردوو بڵاودەکاتەوە.

کومان نوسیوییەتی “ئێمە باشتربووین لە یارییەکەدا و زاڵتربووین، وە دەرفەتی ئەوەمان هەبوو گۆڵی زیاتر تۆماربکەین بەڵام لە کۆتاییدا بەخت یاوەرمان نەبوو لەگەڵ بڕیارێکی هەڵەی ناوبژیوان و ڤاڕ”.

بارسێلۆنا ١-٢ تووشی شکست هات بەرامبەر ریاڵ مەدرید لەو یارییەی ناوبژیوان لێدانێکی سزای گوماناوی بۆ بارسا هەژمارنەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button