ئیسپانیا

مینگوێزا:گۆڵەكەم لە كلاسیكۆ بی سوود بوو

یاریگا-

ئۆسكار مینگوێزا بەرگریكاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵتەنگی خۆی دەربڕی بە شكستەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید.

ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بارسێلۆنا بباتەوە لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 30ی خولی ئیسپانیا.

لەچاوپێكەوتنی دوای یاریەكە مینگوێزا ووتی: ئەو گۆڵەی كە تۆمارم كرد بێ سوود بوو چونكە نەمانبردەوە بەلام دلخۆشم بە وەلامدانەوەی یانەكەم و هەولدان تا كۆتایی بەلام شكستەكەمان ناخۆش بوو تا كۆتایی هەول دەدەین.

هەروەها ووتیشی: هێشتا زۆر یاری ماوە لە پێشمان لە لیگا و یاری كۆتایی جامی شا هەولی كۆكردنەوەی زۆرترین خاڵ دەدەین.

مینگوێزا توانی تاكە گۆڵی بلاوگرانا بەرامبەر مێرینگی تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button