چامپیۆنزلیگ

باشترین پێكهاتەی یاریەكانی چوونی قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنسلیگ دیاریكرا

یاریگا-

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ( یوفا ) باشترین پێكهاتەی یاریەكانی چوونی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دیاریكرا.

لە پێكهاتەكەدا چوار یاریزانی چێلسی و دوو یاریزانی مانچێستەر سیتی و دوو یاریزانی ڕیاڵ مەدرید و سێ یاریزانی پاریس دەبینرێن.

جێگای سەرنجە دوای پێشكەشكردنی ئاستێكی بەرز لەلایەن تۆنی كرۆس و كەیلۆر ناڤاسەوە ناویان لە پێكهاتەكەدا نابیندرێت.

باشترین پێكهاتەی یاریەكانی چوونی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا:

گۆڵپارێز: میندی

هێڵی بەرگری: چیلویل ، ماركینهۆس ، ئەزپیلیكویتا

هێڵی ناوەند: فۆدین ، ماونت ، ڤینیسیۆس ، دی برۆین ، ئەسینسیۆ

هێڵی هێرشبردن: نەیمار ، مباپێ

وا بڕیارە یاریەكانی گەڕانەوەی هەمان قۆناغی لە سێشەممە و چوارشەممەی داهاتوو ئەنجام بدڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button