ئه‌وروپائیسپانیا

بێنزێما باس لە دوو یاریزانە ترسناکەکەی بارسێلۆنا دەکات

یاریگا
کەریم بێنزێما، گۆڵکاری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا پێیوانە بارسێلۆنای رکابەریان دوو یاریزانیان هەیە کە هەڕەشەی گەورەن بۆ سەر یانەکەیان لە یاری کلاسیکۆ.

گۆڵکارەکەی مێرنگی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا سەبارەت بە یاری کلاسیکۆ دەڵێت ” بارسێلۆما بەم دواییە ئەنجامی باشیان بەدەست هێناوە، ئەوان هەمیشە بەربژێرن بۆ بردنەوە، دوو یاریزانە هەن لەو یانەیە هەمیشە هۆکاری سەرەکی بردنەوەکانن، ئەوانیش تێر شتیگنی گۆڵپارێز و لیۆنێل میسین، بۆیە ئەگەر بمانەوێت بەرامبەر ئەو یانەیە بردنەوە بەدەست بێنین، پێویستە ئاگاداری ئەو دوو یاریزانە بین ”.

ریال مەدرید شەممەی داهاتوو کاتژمێر 10ـی شەو بە کاتی هەولێر، لە یاریگای دی ئیستیفانۆ لە یاری کلاسیکۆ میوانداری بارسێلۆنا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button