ئینگڵته‌را

رود گولیت: چێڵسی لەدواوە چەقۆیان لێدام

یاریگا-رود گولیت راهێنەری پێشووی چێڵسی، یادگارییە تاڵەکەی دەرکردنی لە یانەکە لەبیر نەکردووە.

گولیت لە ١٩٩٦ بووە راهێنەر و یاریزانی چێڵسی لە هەمان کاتدا و لە ١٩٩٨ دوورخرایەوە. لە لێدوانێکدا بۆ بێین سپۆرت، ئەستێرە مێژووییەکەی هۆڵەندا وتی “دواتر تێگەیشتم بۆچی دوورخراومەتەوە، لەوکاتەدا نەمدەزانی، لەوکاتەدا دایکم نەخۆش بوو بەدەست شێرپەنجەوە دەیناڵاند منیش زوو زوو دەگەڕامەوە هۆڵەندا بۆ بینینی و دەمویست بەزووترین کات لە نەخۆشخانە رزگاری ببێت. دواتر زانیم کە گووتویانە من لە هۆڵەندام بۆ ئاهەنگ گێڕان و رابواردن، ئەوان بەراستی لەدواوە چەقۆیان لێدام”.

 

گولیت یەکێک لە ئەستێرەکانی ساڵانی نەوەدەکان، توانی یەکەم ناسناوی بۆ چێلسی بباتەوە دوای ٢٦ ساڵ کاتێک بوونە پاڵەوانی جامی ئینگلتەرا. دوای دوورخستنەوەی لە بلوز راستەوخۆ وازهێنانی راگەیاند وەک یاریزان.

بابەتی زیاتر

Back to top button