ئینگڵته‌را

یەكەم لێدوانی دی برۆین دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی

یاریگا-

یانەی مانچێستەر سیتی گرێبەستەكەی كیڤن دی برۆینی بەلجیكی و ئەستێرەی یانەكەی نوێ كردەوە.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی مانچێستەر سیتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند كیڤن دی برۆین گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی تا ساڵی 2025 نوێ كردەوە.

دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دی برۆین ووتی: ناكرێت لەوە زیاتر دڵخۆش بیت ، لەوەتەی لە ساڵی 2015ەوە پەیوەندیم بەم یانەیەوە كردووە هەست دەكەم لە ماڵی خۆمم و خێزانەكەم لێرە جێگیر بوون و یانەكەشم تۆپی پێیەكی جوان پێشكەش دەكەن.

هەروەها ووتیشی: مان سیتی سورە لەسەر سەركەووتن هەموو شتێكم پێدەدات تا وا بكەم ئاستم باشتر بێت ، بۆیە واژۆكردنی ئەم گرێبەستە بڕیارێكی ڕاستەوخۆ بوو ، من لە باشترین ئاستمدام و لە داهاتوودا باشتریش دەبم.

لە كۆتایشدا ووتی: من و گواردیۆلا بە هەمان شێوە تۆپی پێ دەبینین ، بوونی ئەم پەیوەندیە لەگەل ڕاهێنەرێكی وەك ئەو بۆ من زۆر گرنگە ، ئامانجەكانمان بە تەواوی گونجاوە و هەمان شتمان. دەوێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button