ئیتاڵیا

کاناڤارۆ: یۆڤی هەڵەدەکات پیرلۆ دووربخاتەوە

فابیۆ کاناڤارۆ بەرگریکاری مێژوویی یوڤێنتۆس پێی وایە دوورخستنەوەی ئەندریە پیرلۆ لە راهێنەرایەتی یانەکە هەڵەیەکی گەورە دەبێت.

کاناڤارۆ کە ئێستا راهێنەری گوانگژۆ ئێڤەرگراندی چینییە سەبارەت بە بارودۆخی ناجێگیری هاوڕێکەی بۆ لاگازیتا دیلۆ سپۆرت وتی “هێمن ببنەوە، ئەوەی روودەدات شتێکی لۆژیکییە، یۆڤی دەیزانی کە پیرلۆ هەڵدەبژێرێت ئەو ئەزموونی نیە و پێویستی بە کاتە بۆ پێگەیشتن. هێشتا ٣٠ خاڵ ماوە لە خولی ئیتاڵی یاری بۆ بکەن و کاتی بڕیاردان نیە. هەروەها ئەو زۆر شتی باشی کردووە لە یانەکە، وەک هێنانی یاریزانی لاو و چارەسەرکردنی کێشەکانی ژووری خۆگۆڕین. راستە هەڵەی کردووە بەڵام ئەو مرۆڤە و دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگیرێت. ئەگەر یۆڤی دووریبخاتەوە ئەوا دوو جار هەڵە دەکات لەدوای یەک”.

کۆتا هەواڵەکان لە ئیتاڵیاوە ئاماژە بەوە دەکەن  یاری سبەینێی یوڤێنتۆس و ناپۆلی کۆتا دەرفەت دەبێت بۆ پیرلۆ تاوەکو لە کارەکەی بمێنێتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button