ئیسپانیا

ڕاهێنەری ڤایادۆلید: ناوبژیوان دەیزانی كە تۆپەكە بەردەستی ئەلبا كەوتووە

Korek Telecom

یاریگا-

سێرجیۆ گۆنالیس ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ ڤایادۆلیدی ئیسپانی دووپاتیكردەوە كە تۆپەكە زۆر بە ئاشكرا بەر دەستی جۆردی ئەلبا كەوت لە ناو هێڵی سزا.

بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆو توانی بە گۆڵێكی عوسمان دیمبلی یاریەكە لە ڤایادۆلید بباتەوە لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 29ی خولی ئیسپانیا.

لە دوای یاریەكە ڕاهێنەرەكەی ڤایادۆلید ووتی: پێوویستە لەسەرخۆ بین چونكە ئەستەمە ئەوە قبول بكەین كە ڕوویدا ، بە ناوبژیوانم گووتكە تەكنەلۆژیای ڤیدیۆی بۆ شتێكی وا هەیە ، هەموو یانەكان بە كاتێكی هەستیاردا دەڕۆن ، دەبێت هەموو بڕیارێك لەبەرچاوو بگیرێت.

هەروەها ووتیشی: ناوبژیوان دانی بەوەدا ناوە كە تۆپەكە بەردەستی ئەلبا كەوتووە بەڵام نزم بووە وەك لە ڕاپۆرتەكەیدا هاتووە.

شایەنی باسە بە كۆكردنەوەی 27 خال ڤایادۆلید لە پلەی 16یەم دێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!