ئیسپانیا

ڕۆبێرتۆ كارلۆس باس لە ناوبژیوانی یاریەكەی بارسێلۆنا و ڤایادۆلید دەكات

یاریگا-

ڕۆبێرتۆ كارلۆسی بەڕازیلی و ئەستێرەی پێشووی ڕیاڵ مەدرید باس لە ناوبژیوانی یاریەكەی بارسێلۆنا و ڕیاڵ ڤایادۆلید دەكات.

بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆو توانی زۆر بە زەحمەت و بە تاكە گۆڵێكی عوسمان دیمبلی لە خولەكی 90 یاریەكە لە ڤایادۆلید بباتەوە ( تاكە گۆڵەكەی بارسێلۆنا ).

لە دوای یاریەكە ڕەخنەیەكی زۆر لە ئاستی ناوبژیوانی یاریەكە گیرا بەوەی لێدانێكی سزایان بۆ هەژمار نەكراوە دوای ئەوەی تۆپەكە بەردەستی جۆردی ئەلبا دەكەوێت لە ناو هێڵی سزا.

دیمەنی ڕووداوەكە:

لە دوای یاریەكە ڕۆبێرتۆ كارلۆس لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: ” من دڵنیام ناوبژیوانی یاریەكە خەڵاتێكی گەورە دەكریت كۆتایی هەفتەی داهاتوو ، دوای ئەوەی لە یاریەكە ئەنجامیدا ”.

شایەنی باسە بەو بردنەوەیە بارسێلۆنا كۆی خاڵەكانی بۆ 64 خاڵ بەرزكردەوە و بە جیاوازی خاڵێك لە ئەتلەتیكۆ مەدریدی پێشەنگەوە دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button