ئینگڵته‌رافه‌ره‌نسا

ئەلڤێز بە دوو مەرج لە پاریس دەمێنێتەوە

یاریگا-دانی ئەلڤێز بەرگریکاری بەئەزموون رەتیکردووەتەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان نوێ بکاتەوە تەنها لە دوو باردا نەبێت.

ماڵپەڕی توتۆ مێرکاتۆ ئاشکرایکردووە بەرگریکارە بەڕازیلییەکە بە پاریسی راگەیاندووە پێویستە سەرەتا بزانێت پلانی پاریس چیە بۆ وەرزی داهاتوو، هەروەها چاوەڕێی ئەو گرێبەستانە دەکات کە پێ دەگات بەر لەوەی بڕیاری مانەوە بدات لە یانەکەی.

هەمان سەرچاوە دەشڵێت لەباری ئەوەی ئەلڤێز لە یانەیەکی پریمەرلیگەوە گرێبەستی پێشکەشبکرێت ئەوا راستەوخۆ روودەکاتە ئەو خولە.

ناوبراو بەر لە پاریس ئارەزووی ئەو خولەی دەکرد بەڵام هیچ گرێبەستێکی شایستەی پێنەگەیشت و سەرەنجام پاریسی هەڵبژارد.

بابەتی زیاتر

Back to top button