بێنزیما كابوسی لیڤەرپول
یاریگا-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بە كابوسی لیڤەرپول ناو دەبەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ میوانداری لیڤەرپول دەكات ، لە میانەی یاری چوونی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی بە گەڕانەوە بۆ یاری پێشووی نێوان هەردوو یانە بێنزیما بە كابوسی لیڤەرپول ناودەبات.
ڕۆژنامەكە ئاماژەشی بەوە كردووە هێرشبەرە فەڕەنسیەكە سێ یاری بەرامبەر لیڤەرپول ئەنجامداوە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و توانیویەتی چوار گۆڵ تۆمار بكات.
كۆتا گۆڵی بێنزیما بەرامبەر ڕێدز لە یاری كۆتایی چامپیۆنسلیگی 2018 بوو دوای هەڵەیەكی كوشندە لەلایەن گۆڵپارێزی ئەو كاتی لیڤەرپول كە لوكاس كاریۆس بوو ، یانە شاهانەكە توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یاریەكە بباتەوە و نازناوەكە بباتەوە.