چامپیۆنزلیگ

پزیشكی ڕیاڵ مەدرید هۆشداری دەداتە زێدان سەبارەت بە بەشداریپێكردنی ئەم یاریزانە

یاریگا-

پزیشكی ڕیاڵ مەدرید هۆشداری دەداتە زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بە بەشداریپێكردنی ئەو یاریزانانەی كە لە پێكان گەڕاونەتەوە.

ئەمڕۆ ڕیاڵ مەدرید لە یاری چوونی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا میوانداری لیڤەرپول دەكات.

پێش یاریەكە فیدریكۆ ڤاڵڤێردی ئۆرۆگوای گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵكراو زێدان ناوی خستە لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی مێرینگیەوە دوای ئەوەی بەهۆی پێكانەوە دوو مانگە دووركەووتوەتەوە.

پێگەی دیڤینسا سێنترال ئەوەی ئاشكرا كرد كە پزیشكەكانی ڕیاڵ داوایان لە زێدان كردووە كە ڤالڤێردی یاری پێنەكات لە یاریەكەیان بەرامبەر لیڤەرپول ، لە ترسی دووبارە سەرهەلدانەوەی پێكانەكەی.

هەروەها ئەوەشیان ئاشكرا كردووە هێشتا یاریزانەكە بە ڕێژەی %100 ئامادە نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button