ئیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڤایادۆلید

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڤایادۆلید.

ئەمڕۆ بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆیان میوانداری ڤایادۆلید دەكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 29ی خولی ئیسپانیا.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: تێر شتیگن

هێڵی بەرگری: ئاراوخۆ ، مینگوێزا ، لینگلێت

هێڵی ناوەند: ئەلبا ، دی یۆنگ ، بۆسكێتس ، پیدری ، دیست

هێڵی هێرشبردن: میسی ، دیمبلی

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 62 خال لە ڕیزبەندی سێیەمی لالیگا دێت و لە ئەگەری بردنەوەیان لە یاریەكەی ئەمشەو ئەوا جیاوازیەكەیان لەگەڵ ئەتلەتیكۆی پێشەنگ بۆ خاڵێك كەم دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button