ئه‌ڵمانیائه‌وروپاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

یاریزانێکی پاریس سانجێرمان تووشی کۆرۆنا بوو

یاریگا
هاندەرانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا پێش یاری یانەکەیان بەرامبەر بایرن میونشن لە چامپیۆنزلیگ هەواڵێکی ناخۆشیان پێگەیشت، ئەویش تووشبوونی بەرگریکاری یانەکەیان ئالێساندرۆ فلۆرێنزی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ماڵپەری فەرمی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بڵاویکردووە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەرجەم ئەندامانی یانەکەیان، دەرکەوتووە کە بەرگریکاری ئیتاڵی یانەکەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆڤید19ـیە، بۆیە تا ئەو کاتەی لەم پەتایە رزگاری دەبێت، کەرەنتین دەکرێت و بەشداری راهێنان و یارییەکانی یانەکەیان ناکات.

پاریس سانجێرمان چوار شەممەی ئەم هەفتەیە لە یاری چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، دەبێتە میوانی بایرن میونشن و فلۆرێنزی بە هۆی توشبوونی بە پەتاکە گەشتی ئەڵمانیا ناکات.

Back to top button