ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی: فلۆرێنزی بووە یاریزانی پاریس سانجێرمان

یاریگا
ئالێساندرۆ فلۆرێنزی، بەرگریکاری ئیتاڵی پێشووی یانەی رۆما بە شێوەی فەرمی و بۆ ماوەی یەک وەرز پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنساوە بکات.

ماڵپەری فەرمی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا بڵاویکردووە لەگەڵ بەرگریکاری ئیتاڵی یانەی رۆما گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانە بە شێوەی خواستن و بۆ ماوەی یەک وەرز بەرامبەر یەک ملیۆن یۆرۆ واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی کرد و یانەکەیان کۆتایی وەرزی داهاتوو مافی کڕینەوەی هەمیشەیی بەرامبەر نۆ ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

فلۆرێنزی دوای پەیوەندی کردن بە یانە فەڕەنسیەکە گووتی ” خۆشحاڵم وەرزی داهاتوو درێسی ئەو یانەیە لەبەر دەکەم و هەوڵ دەدەم لەگەڵ یانەکەم زۆرترین نازناو بەدەست بێنم “.

Back to top button