ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

دی ماریا باس لە داهاتووی میسی دەکات

یاریگا
ئانخێل دی ماریا، یاریزانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا لە نوێترین دەرکەوتنیدا باس لە داهاتووی لیۆنێل میسی هاونیشتیمانی و یاریزانی یانەی بارسێلۆنا دەکات.

یاریزانەکەی شازادەکان بە ماڵپەری گۆڵی جیهانی دەڵێت ” لەو کاتەوەی کە یاری دەکەم زۆر شت فێربووم و زۆر یاریزانم بینیوە، پێویستە بڵێم ئەوەی کە لای زۆر تایبەتە لیۆنێل میسیە، چونکە ئەو لە هەسارەیەکی دیکە هاتووە و یاری کردن لە پاڵ ئەو یاریزانە دڵخۆشت دەکات، راستە ئەو گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و پێویستە رێزی لێ بگیرێت، زۆرجار قسەم لەگەڵ کردووە و لە داهاتویەکی نزیک هەموو شتێک یەکلایی دەبێتەوە ”.

میسی هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت، تاوەکو ئێستا ئامادەنەبوو گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بۆیە دەنگۆیەک هەیە کە پاریس سانجێرمان هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

Back to top button