ئیسپانیا

سیمۆنی: سێڤییا شایستەی بردنەوە بوون

یاریگا-

دیگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی پێی وایە سێڤییا شایستەی بردنەوە بوون.

سێڤییا توانی لە یاریگای ڕامۆن سانچێز بیزخوانی تایبەت بە خۆی لە ئەتلەتیكۆ مەدریدی پێشەنگ بباتەوە بە گۆڵێكی بێ وەڵام ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 29ی خولی ئیسپانیا.

لە دوای یاریەكە سیمۆنی ووتی: لە یاریەكدا كە پێشبینیمان دەكرد سەخت بێت سێڤییا شایستەی بردنەوە بوون ،لە گێمی دووەم ئاستمان باشتر بوو ، بەڵام ئێمە بەدەستی خۆمان شتەكانمان قورس كرد ، ئاستی پێوویستمان پێشكەش نەكرد.

هەروەها ووتیشی: هێشتا 9 یاری ماوە ، پێوویستە لەسەرمان بۆ یارە سەختەكەی داهاتوومان بەرامبەر ڕیاڵ بیتس خۆمان ئامادە بكەین ، كە بۆ ئەو یاریە لویس سوارێز و ماركۆس یۆرێنتی ناتوان بەشداری بكەن بەهۆی ڕاگیرانەوە ، بێگومان هەوڵ دەدەین هەڵەكانمان ڕاست بكەینەوە.

شایەنی باسە بە كۆكردنەوەی 66 خاڵ ئەتلەتیكۆ پێشەنگی ڕیزبەندیەكەی گرتووە و بە جیاوازی سێ خال لە ڕیال مەدریدی دووەمەوە دوورە و لە ئەگەری بردنەوەی بارسێلۆنا لە یاریەكەی ئەمشەو ئەوا جیاوازیەكەیان دەبێتە تەنها خاڵێك لەگەل ڕۆخی بلانكۆس.

بابەتی زیاتر

Back to top button