ئیسپانیا

بەرگریكارێكی پێشووی بارسێلۆنا: نەمدەویست بچمە بارسێلۆنا

یاریگا-

جیریمی ماتیۆی فەڕەنسی و بەرگریكاری پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئاشكرایكرد كە نەیدەویست پەیوەندی بە بارساوە بكات ئەو كاتەی ئۆفەرەكەیان پێشكەش كرد.

ماتیۆ لە هاوینی 2014 لە ڤالینسیاوە پەیوەندی بە بلاوگراناوە كرد لەگەڵ هەریەك لە ڕاكیتیچ و سوارێز و شتیگن و ڤێرمالین.

لە یەكەم وەرزیدا ماتیۆ بە ڕاهێنەرایەتیكردنی لویس ئینریكی توانیان پێنج نازناو بۆ بارسا ببەنەوە.

سەبارەت بە ئامادەنەبوونی پەیوەندیكردنی بە بارسێلۆناوە بەرگریكارە فەڕەنسیەكە ووتی: لەو كاتەدا من دەترسام لە بیرۆكەی پۆشینی درێسی بارسێلۆنا ، چونكە وامدەزانی ناتوانم بە باشی یاری بكەم و باش دەركەوم.

بەردەوام بوو ووتیشی:ئەو كات لە ڤالینسیا كاپتن بووم و چێژم لە ژیانم وەردەگرت كاتێك گرێبەستەكەیان پێشكەش كردم ووتم ئایا لەوێ هەر لەسەر كورسی یەدەگ دەبم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button