ئینگلتەرا

سۆلشایەر ڕایگەیاند ئەم وەرزە بۆ یاریزانێكی كۆتایی هاتووە

یاریگا-

ئۆلی گونار سۆلشایەری نەرویجی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ڕایگەیاند ئەم وەرزە بۆ یاریزانێكی كۆتایی هاتووە.

كەمێك پێش ئێستا لە چاوپێكەوتنیدا بۆ هەژماری فەڕمی مانچێستەر یونایتد سۆلشایەر ڕایگەیاند ئەم وەرزە بۆ ئەنتۆنی مارسیال هێرشبەری یانەكەی كۆتایی هاتووە بەهۆی پێكانەوە.

لە لێدوانەكانیدا ڕاهێنەرە نەرویجیەكە ووتی: بەداخەوە تا كۆتایی وەرز مارسیالمان لەدەستدا شتێكی ناخۆشە بۆ ئێمە.

لە یاری فەڕەنسا بەرامبەر ئازەربایجان مارسیال تووشی پێكانێكی سەخت هات لە پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

بابەتی زیاتر

Back to top button