ئینگڵته‌را

شەش گەورەکەی پرێمەرلیگ کامەن؟ بۆ وایان پێ دەڵێن؟

یاریگا- 

لە پرێمەرلیگ زۆر جار گوێمان لێ دەبێت دەوترێت (Big 6) واتە ٦ یانە گەورەکە، ئەوانیش ، مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوڵ و مانچستەر سیتی و چێڵسی و ئارسناڵ و تۆتنهامن، چی وایکردوە بەم ٦ یانەیە بوترێت گەورەکان؟ تەنها ئەنجامەکانیان وای نەکردوە کە گەورەبن.

بینەرانی پرێمەرلیگ بەردەوام گوێبیستی ناوی (٦یانە گەورەکە) دەبن، زۆر جار بە تایبەتی یاریەکانی نێوانیان سەیردەکرێت، چەندین جار دەبینین، کە دەنوسرێت ئەنجامی سۆڵشایەر بەرامبەر ٦ یانە گەورەکە، گۆڵی فڵانە یاریزان بەرامبەر ٦ یانە گەورەکە.

دەبێت ئەوە بزانیت کە هەرچەندە ئەم یانانە لە پێشەوەی ریزبەندی خولەکەشدا نەبن هەر پێیان دەوترێت ٦ یانە گەورەکە، هۆکاری ئەمە زۆرە، واتە یەک هۆکار نەبۆتە ئەوەی پێیان بوترێت گەورەکان.

یەکەم هۆکار ئەوەیە لەروی داراییەوە ئەم یانانە لە ١٤ یانەکەی تر زۆر دەوڵەمەندترن، بۆنمونە تەنها ئەو ٦ یانەیە داهات و سپۆنسەریان ٤ ئەوەندەی ١٤ یانەکەی ترە، بێگومان لەپارەی پەخشی تەلەفیزیۆنیشدا ئەمان زۆرترین وەردەگرن.

لەروی زۆری هاندەرەوە لە ناوخۆی بەریتانیا و لە جیهانیشدا هاندەریان لەوانیتر زیاترە، بۆ نمونە ئەگەر سۆشیان میدیا وەرگرین لە پێش یانەکانیترەوەن.

لەروی موچەی یاریزانانەوە ئەم ٦ یانەیە خاوەنی زۆرترین موچەن لە پرێمەرلیگدا.

لەروی ئەنجامەوە ئەگەر سەیری هەموو مێژوی پرێمەرلیگ بکەین ٥ یانەیان لە یەکەمدان و تەنها تۆتنهام لە هەشتەم دێت.

لەروی گەورەیی یاریگاوە بەهەمان شێوە جیاوازن، تەنها چێڵسی یاریگاکەی بچوکە بەراورد بەوانیتر کە ٤٠ هەزار هاندەر دەگرێت، وێستهامیش لە یاریگای ئۆڵۆمپی خاوەنی ٦٠ هەزار هاندەرە.

لە ماوەی رابردودا ئەم ٦ یانە گەورەیە پرۆژەی (بیگ پیکچە) یان پێشکەش کرد کە داوایانکردبوو دەسەڵاتی زیاتریان پێ بدرێت و بتوانن بە کۆی دەنگی ٦ یانەکە هەر یاسایەکان هەبێت لە خولی ئینگلیزی تێیپەڕێنن.

لەکۆتاییدا دەبێت بزانین لەپرێمەرلیگ کە دەوترێت ٦ یانە گەورەکە، واتە گەورەن لە هەموو رویەکەوە، ئەمجام و داریی و زۆری هەندەر و یاریگا و داهات و ژێرخانی ئابوری و زۆر هۆکاریتر.

* چێنەر عەبدولقادر

بابەتی زیاتر

Back to top button