چامپیۆنزلیگ

ناوبژیوانی یارییەکەی ریاڵ مەدرید و لیڤەرپوول دیاریکرا

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا رایگەیاند  فیلیکس بریچ ناوبژیوانی یارییەکەی ریاڵ مەدرید و لیڤەرپوول دەبێت لە ئەنفیڵد.

فیلیکس ناسنامەی ئەڵمانییە و ١٠ جار ناوبژیوانیەتی یارییەکانی ریاڵ مەدریدی لە خولی پاڵەوانەکان کردووە و تەنها دوو یارییان بە شكست بۆ یانە ئیسپانییەکە کۆتایی هاتووە.

شکستەکانی مەدرید لەگەڵ بیرچ بەرامبەر ئەجاکس بوو بە ئەنجامی ٤-١ (٢٠١٨-٢٠١٩)  وە بەرامبەر  مان سیتی ١-٢ (٢٠١٩-٢٠٢٠)

بردنەوەکانیش بەرامبەر یانەکانی ئەیسی میلان، سپێرز، ئاپۆیل، مان یونایتد، کۆپنهاگن، ئەتڵەتیکۆ، یوڤێنتۆس، پاریس سان جێرمان بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button