ئیتاڵیا

پیرلۆ هێرشدەکاتە سەر یاریزانەکانی

یاریگا-ئەندریە پیرلۆ راهێنەری یانەی یوڤێنتۆس گازندە لە ئاستی یانەکەی دەکات پاش لەدەستدانی دوو خاڵی دیکە لە ئێوارەی ئەمڕۆدا و پێی وایە هۆکاری بەرامبەربوونەکە هەڵەی یاریزانەکانە.

پیرلۆ و یوڤێنتۆس  تا دێت لە پلەکانی پێشەوە دوورتر دەکەونەوە و ئەمڕۆش ٢-٢ بەرامبەربوون لەگەڵ تۆرینۆ.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە دوای یارییەکە وتی ” بە سەرەتایەکی باش دەستمان پێکرد و گۆڵێکمان تۆمارکرد، ئەمەش قورسترین کارە بەرامبەر تیمێک کە زۆر بەرگری دەکات بەڵام وەک هەمیشە لە خۆمانمان تێکدا، بەهیوای نیوەی دووهەمێکی باشتربووین بەڵام دووبارەی بە هەڵەی خۆمان نەمانبردەوە. هەمان هەڵە بەرامبەر لازیۆ روویدا و هەمیشە هەمان کێشەیە دووبارە دەبێتەوە و سەرنجمان لاوازە، شێوازی یاریکردنمان زۆر چاوەڕوانکراوە و پاسی ئاسۆیی زۆر دەدەین و بێ سوودن”.

دواین هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن ئەگەری ئەوە بەهێزە پیرلۆ دووربخرێتەوە ئەگەر لەو چەند یارییەی خولی ئیتاڵی ماوە ئاستێکی باش پێشکەش نەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button