ئیسپانیا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئیبار
یاریگا-
پێكهاتەی پێشبینیكراوی زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئیبار.
ئەمڕۆ شەممە ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ میوانداری ئیبار دەكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 29ی خولی ئیسپانیا.
بۆ ئەو یاریە زیزۆ لە تواناكانی هەریەك لە ڕامۆس و هازارد و كارڤاخال و ڤالڤێردی بێ بەش دەبێت.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئیبار بەپێی ڕۆژنامەی ئاس:
گۆڵپارێز: كۆرتوا
هێڵی بەرگری: ڤاسكێز ، ڤاران ، ناچۆ ، میندی
هێڵی ناوەند: مۆدریچ ، كاسیمیرۆ ، ئیسكۆ
هێڵی هێرشبردن: ئەسینسیۆ ، بێنزیما ، ڤینیسیۆس
شایەنی باسە ڕیاڵ مەدرید لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانی دێت بە كۆكردنەوەی 60 خال.