ئیسپانیا

ژمارەی پێکانەکانی ڕیاڵ زیاترن لە ژمارەی گۆڵەکانی!

یاریگا- ئەم وەرزە نەفرەتی پێکان بەرۆکی یاڵ مەدریدی بەرنەدا و یانە شاهانەکە زۆربەی یارییەکانی بە نەبوونی یاریزانە دیارەکانی بەڕێ دەکرد.

بەگوێرەی پێگەکانی تایبەت بە ئامار و ژمارەکان،پێکرانی یاریزان لەم وەرزەی ڕیاڵدا زیاترە لە ژمارەی گۆڵەکانی لە خولی ئیسپانی، بە شێوەیەک 50 جار کوڕانی قەڵای سپی پێکراون لە بەرامبەردا 49 گۆڵیان تۆمار کردووە لە خولی ئیسپانی تۆمار کردووە. ئەوش ڕەنگە ژمارەیەکی دڵخوازی مێرینگی نەبێت کە یانەکە مێژوویەکە وەک یانەیەکی هێرشبەری ناسراوە.

سەرباری دۆخە سەختەکان، کوڕانی زینەدین زیدان لە ڕکابەری هەردوو نازناوە گەورەکەدا ماون بەرزخوازن بۆ ئەوەی وەرزەکە بە دەستی بەتاڵ کۆتایی پێ نەهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button