ئینگڵته‌را

یانەیەکی ئینگلیزی کە 10 ساڵ پێش ئێستا شکستی هێنا لە گواستنەوەی، ئەگوێرۆی دەوێت

یاریگا- دوای ئەوەی یانەی مان سیتی بە فەرمی ڕۆشتنی سێرجیۆ ئەگوێرۆی ڕاگەیاند، لە ئێستادا یانە جیاوازەکان خواستیان پەیدا کردووە بۆ گواستنەوەی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی، هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە دەخوازێت دوای کۆتایی هاتنی ماوەکەی لەگەڵ مان سیتی، هەر لە خولی ئینگلیزی بمێنێتەوە، بەوپێیەی متمانەی هەیە هێشتا لەو خولە شتی زیاتر پێشکەش بکات.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کردووە یانەی چێڵسی لەندەنی، کە لە ساڵی 2011 شکستی هێنا لە گواستنەوەی، لە ئێستادا پێشەنگی ڕکابەرەکانی گرتووە لە هەوڵدان بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئەگوێرۆ و دەیەوێت هاوینی داهاتوو بیگوازێتەوە ستامفۆردبریج.

ڕوونیش کراوەتەکە کە گوڵکارە مێژووییەکەی ستیزنس ڕەتی دەکاتەوە بچێتە مانچستەر یونایدتی ڕکابەری کلاسیکی یانەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button