ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڕاستی و دروستی دەنگۆی کۆبوونەوەی باوکی هالاند لەگەڵ سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید

یاریگا- مانۆڕەکەی دوێنێی مینۆ ڕایۆڵا و باوکی ئێرلینگ هالاند بۆ ئیسپانیا و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید، تەواوی ناوەندە وەرزشییەکانی بەخۆوە سەرقاڵ کرد و هەواڵی جیاوازی لەبارەیەوە بڵاو کرایەوە.

ئەمڕۆ هەینی میدیای ئیسانی و بەتایبەت بەرنامەی بەناوبانگی ئەو وڵاتە “ئێلچیرینگیتۆ” ڕاستی و دروستی چاوێکەوتنی سێ لایەنەی نێوان فلۆرێنتینۆ پێرێز و باوکی هالاند و بریکارەکەی بڵاو کردەوە و ئاشکرای کردووە کە سەرۆکی شاهانەکان هیچ چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئەنجام نەداون.

ئەو سەرچاوەیە زانیاریی وردتری خستۆتە ڕوو و باس لەوە دەکات کە ئەوەی لەلایەنی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵیان کۆبووبێتەوە، هەریەکە لە خۆسێ ئانخێل سانچێزی بەڕێوبەری گشتی یانەکە و جۆنی کالفارتی سەرۆکی دۆزەرەوەی یاریزانانا بووە.

ئەو بەرنامەیە ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە باوکی هالاند داوای لە بەرپرسانی مێرینگی کردووە ڤاڵدیباس (شاری وەرزشی ڕیاڵ مەدرید)ی پێ بناسێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button