ئه‌وروپائیسپانیا

” ئامانجی ریال مەدرید مباپێ و هالاندە نەک رامۆس ”

یاریگا
کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە هەوڵی ئەوەدایە بۆ هاوینی داهاتوو لە نێوان کلیان مباپێ هێرشبەری یانەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا و ئێرلینگ هالاند هێرشبەری یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا خۆیان یەکلایی بکاتەوە.

جۆزێپ پێدرێرۆل لە کەناڵی ئێلچرینگیتۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە کە شایانەکان ئامانجی سەرەکیان بۆ وەرزی داهاتوو گواستنەوەی هیرشبەرێکە، بۆیە تاوەکو ئیستا داهاتووی سێرخیۆ رامۆس بەرگریکاری یانەکەیان یەکلایی نەکردووەتەوە و تا ئەو کاتەش پێشبینی دەکرێت کە ئەو یاریزانە واتە بەرگریکارەکەیان داهاتووی یەکلایی نەکرێتەوە.

رامۆس هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت، تاوەکو ئێستاش لەگەڵ کارگێری یانەکەی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەگەیشتووەتە رێکەوتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button