ئیتاڵیا

فەرمی: یوڤێنتوس تووشبوونی یاریزانێكی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند

یاریگا-

كەمێك پێش ئێستا یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی تووشبوونی یاریزانێكی دیكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر تووشبوونی لیۆناردۆ بۆنۆچی ئیتاڵی و بەرگریكاری یانەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

یانەی یوڤێنتوس دووپاتیكردەوە پشكنینەكانی بۆنۆچی ئەرێنی بووە و یاریزانەكە لە بارەگای پزیشكی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا كەرەنتین دەكرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button