ئیسپانیا

فەرمی: ریاڵ مەدرید هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی یانەکەی راگەیاند

یاریگا-یانەی ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند  هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی یانەکە ئەنجام دەدرێت بە بێ دیاریکردنی کاتەکەی.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە  “سەرۆک، دوای گوێگرتن لە بۆردی بەڕێوبەران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا و بە رەچاوکردنی مادەی ٣٨، بەندی بی یاساکانی ریاڵ مەدرید، بڕیاریدا بۆردی هەڵبژاردنەکان پڕۆسەکانیان دەست پێبکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆک و بۆردی بەڕێوبەرانی نوێ”.

پێشبینی دەکرێت هەڵبژاردنەکە لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت و تا ئێستا روون نیە، فلۆرەنتینۆ پێرێز رکابەری دەبێت یاخود دووبارە بە بێ رکابەر راستەوخۆ دەستبەکاردەبێتەوە، پارساڵ ڤیسێنت بۆلودا رایگەیاندبوو خۆی کاندید دەکات بۆ ئەو پۆستە. بۆلودا بازرگانێکی ئیسپانییە و پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩دا تەنها بۆ شەش مانگ سەرۆکی ریاڵ مەدرید بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button