ئیسپانیا

میسی مەرجێك بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دادەنێت

یاریگا-

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دوای هەڵبژاردنەوەی خوان لاپۆرتا وەك سەرۆكی نوێی بارسێلۆنا خواستی بۆ مانەوە لە یانەكە زیاتر بووە.

گرێبەستەكەی میسی لەگەل بارسێلۆنا لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت و هێشتا ئەفسانە ئەرجەنتینیەكە گرێبەستەكەی نوێ نەكردووەتەوە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرایكرد كەوا لیۆنێل میسی نزیكترە لە هەر كاتێك بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

بەڵام تاكە مەرجی میسی بۆ مانەوەی ئەوەیە كە بزانێت پڕۆژەیەكی ڕێكخراوی ڕاستەقینە و بەهێز لە بارسێلۆنا هەیە لە وەرزەكانی داهاتوودا تا دلنیا بێت لەوەی كە دەتوانن كێبڕكێی نازناوەكان بكەن.

هەروەها ئەوەشی ئاشكراكرد تاكە ئامانجی میسی گەڕاندنەوەی بارسێلۆنایە بۆ بردنەوەی نازناوەكان ئەوەش بە تەنها ناكرێت بەڵكو پێوویستی بە هەبوونی پڕۆژەیەكی بەهێزە.

ئەگەر میسی هەست بكات كە هەوڵی تەواوەتی دەدرێت لە لایەن لاپۆرتاوە بۆ پێكهێنانی یانەیەكی بەهێز و نوێ لە هاویندا ئەوا ئامادەیە موچەكەی كەم بكاتەوە و گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە و هەموو ئۆفەرێكی دیكە ڕەتبكاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button