ئیسپانیا

وێنە و ڤیدیۆ: بارسا درێسی نوێی بۆ کلاسیکۆ نمایش کرد

یاریگا- لە فیچەرێکی تایبەتدا یانەی بارسێلۆنا درێسی نوێی بۆ یاریی کلاسیکۆی نمایش کرد.

تۆزێک پێش ئێستا یانە کەتەلۆنییەکە لە پێگە فەرمییەکانی خۆیەوە ئەو درێسەی نمایش کرد کە 10ی مانگی داهاتوو بۆ ڕووبەوو بوونەوەی ڕیاڵ مەدرید دەیپۆشن.

یارییەکە لە میانی هەفتەی 29ی خولی ئیسپانی دەبێت. بارسا لە ئێستادا بە جیاوازی دوو خاڵ لە پێش ڕیاڵی پلەی سێیەمەوە دێت و چاویان لە تۆڵەکردنەوەی یەکەم کلاسیکۆی وەرزە کە لە کامپ نو 1-3 بە شاهانەکان دۆڕان.

بابەتی زیاتر

Back to top button